نرخی نه‌وت لە بازاڕەکانی جیهاندا

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نه‌وت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برێنت و خاوی ئەمریکی چەند سەنتێک ڕووی لە دابەزین کرد. 

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٢ دۆلار و ٣٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٢ دۆلار و ٤٩ سەنت بوو.

هاوکات نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا گەیشتە ٦٨ دۆلار و ٨٩ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٨ دۆلار و ٩٤ سەنت بوو. 

رێکخراوی ئۆپێک پێشبینی دەکات لە ساڵی داهاتوودا خواست لەسەر بەکارهێنانی نەوت بە بڕی ١.٥٤ ملیۆن بەرمیل زیاد دەکات، لە کاتێکدا پێشتر ١.٦٤ ملیۆن بەرمیل بووە. 



AM:09:10:27/11/2024