ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نهوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برێنت و خاوی ئەمریکی چەند سەنتێک ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٣ دۆلار و ٨٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٣ دۆلار و ٦٢ سەنت بوو.
هاوکات نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا گەیشتە ٧٠ دۆلار و ٩ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٩ دۆلار و ٩٤ سەنت بوو.
رێکخراوی ئۆپێک پێشبینی دەکات لە ساڵی داهاتوودا خواست لەسەر بەکارهێنانی نەوت بە بڕی ١.٥٤ ملیۆن بەرمیل زیاد دەکات، لە کاتێکدا پێشتر ١.٦٤ ملیۆن بەرمیل بووە.