سەرۆکی دەستەی تەحریر شام، نامەیەکی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، تیایدا جەختی لەوە کردەوە کە" هێزە چەکدارەکانی سوریا هیچ نیازێکیان نییە هەڕەشە لە ئاسایشی عێراق بکەن".
ئەبو محەمەد جۆلانی سەرۆکی ده‌سته‌ى ته‌حریر شام، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە له په‌یامێكى ڤیدیۆیدا وه‌ڵامى محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌داته‌وه و دەڵێت" دڵنیابن کە ئێمە هیچ نیازێکمان نییە زیان بە ئاسایشی عێراق بگەیەنین".
جۆلانی داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد خۆی دوور بخاتەوە لەوەی کە لە سوریا ڕوودەدات و ڕێگە نەدات هێزەکانی کۆکردنەوەی جەماوەری دەستوەردان لە سوریا بکەن.
جەختیشی لەوە کردەوە کە" ڕووبەڕووبوونەوە بەردەوامەکان لە باکووری سووریا بۆ خاکی عێراق درێژ نابێتەوە".
هەروەها جۆلانی کە لەلایەن ئەمریکاوە داواکراوە، دەشڵێت" شه‌ڕی ئێمە بۆ له‌ناوبردن و ڕووخانی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی قوربانییه‌كانی ده‌ستی ئه‌و حكومه‌ته‌یه".
ڕاشیگەیاندووە" پێویست ناكات، هیچ هێزێكی ده‌ره‌وه‌ی سووریا خۆ بكوتنه ناو دۆخێكی ناوخۆی له‌م شێوه‌یه".
ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە، کە هەر ئەمڕۆ سوپای سوریا ڕایگەیاند" یەکە سەربازییەکانی خۆیان گواستراونەتەوە بۆ دەرەوەی شاری حەما".