وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران جەخت لەسەر یەكپارچەیی خاكی عێراق دەكات و دەڵێت هەرچی موقەدەر بێت پێش دێت.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی سەردانەكەی بۆ كۆبوونەوەی ئاستانە لە دۆحەی قەتەر، جەختی كردەوە كە یەكپارچەیی خاكی عێراق دەبێت رێزی لێبگیرێت و گفتوگۆی نێوان دەوڵەتی سوریا و گروپەكانی ئۆپۆزسیۆن دەبێت دەست پێبكاتەوە.
ناوبراو لە لێدوانێك بۆ كەناڵی شەرقیە، وتی "ئێمە پێشگۆیی ناكەین و هەرچی موقەدەر خودا بێت پێش دێت".
عێراقچی كە پێشتر لەسەردانێكی بۆ بەغدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق و سوریا كۆببووەوە ئێستا سەردانی قەتەری كردوە تا لەگەڵ وەزیرانی دەرەوی توركیاو روسیاو سوریا كۆببێتەوە.