حیزبوڵڵای لوبنان دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد یەکەم پەیامی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەوەی لە سوریا ڕوودەدات گۆڕانکارییەکی گەورە و مەترسیدارە".
حەسەن فەدوڵڵا نوێنەری حیزبوڵڵای لوبنان، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند" ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات گۆڕانکارییەکی گەورە و مەترسیدار و نوێیە".
دەشڵێت" ئەوەی ڕوویدا چۆن و بۆچی ڕوویدا؟ ئەمە پێویستی بە هەڵسەنگاندن هەیە، هەڵسەنگاندنەکەش لەسەر پلاتفۆرمەکان ناکرێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی دوێنێ یەکشەممە ئۆپۆزسیۆنی چەکداری سوریا بە سەرۆکایەتی حەیعەت تەحریر شام هێرشیکردە سەر دیمەشق و دەستی بەسەر پایتەختی سوریادا گرت.
هەروەها لە سەردەمی حکومڕانی بەشار ئەسەد حیزبوڵڵای لوبنان ڕۆڵێکی گەورەی بینی لە پاڵپشتیکردنی ئەسەد لە ساڵانی شەڕ لە سوریادا، لە کاتێکدا سوریا لە ژێر دەسەڵاتی ئەسەددا ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو بۆ ئێران بەمەبەستی دابینکردنی چەک بۆ حزبوڵای لوبنانی.
هاوکات ئیسرائیلیش گورزی توندی لە حزبوڵڵای لوبنان دابوو لە کاتی شەڕەکاندا کە زیاتر لە ساڵێک بەردەوام بوو، ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ شەڕی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە.
ڕێککەوتنی ئاگربەستیش لە لوبنان لە ڕۆژی ٢٧ی ئەم مانگە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.