ئه‌بوبه‌کری به‌غدادی له‌رێگای په‌یامێکی ده‌نگیه‌وه مردنی خۆی ره‌تده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت" خوا چۆن نوێژی فه‌رزکردووه، ئاواش شه‌ڕو جیهادیشی فه‌رزکردووه".
ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی خه‌لیفه‌ی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی په‌یامێكی ده‌نگی بڵاوكرده‌وه به‌ناونیشانی ( ولو كره الكافرون)، به‌مه‌ش هه‌واڵی کوژرانی ره‌تکرده‌وه.
به‌غدادی له‌و په‌یامه‌دا ده‌ڵێت" ته‌نها یه‌ک که‌سیشمان مابێت پێویسته جیهاد بکه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش یه‌کێکیان مابێت، نابێت واز له‌شه‌ڕ بهێننن".
به‌غدادی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که سنوری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌ره‌و عه‌ره‌بستانی سعودی و یه‌مه‌ن و میسر و جه‌زائیر و لیبیا په‌ل ده‌هاوێت و به‌یعه‌ت وه‌رده‌گرین له‌براكانمان له‌و وڵاتانه، هه‌روه‌ك ناوی سه‌رجه‌م تاقمه ئیسلامییه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه و ویلایه‌ته‌كان داده‌مه‌زرێنین.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر وه‌زیری به‌رگی نوێی عێراق له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویکرده‌وه که ئه‌بو به‌کری به‌غدادی له بۆردومانی فرۆکه هاوپه‌یمانه‌کاندا له شاری قائیم کوژراوه.
ده‌قی په‌یامه‌که‌ی ده‌نگییه‌که‌ی ئه‌بوبه‌کری به‌غدادی..