ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نهوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برێنت و خاوی ئەمریکی سەرلەنوێ ڕووی لە دابەزین کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٣ دۆلار و ٨٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٤ دۆلار و ٤٤ سەنت بوو.
هاوکات نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا گەیشتە ٧٠ دۆلار و ٦١ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧١ دۆلار و ٢٩ سەنت بوو.
چاوەڕوانییەکان بۆ سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر کەرتی نەوت و گازی رووسیا و هەروەها ئەگەری کەمکردنەوەی سوودی بانکی لە ئەمریکا و ئەورووپا گۆڕانکاری لەسەر نرخی نەوت دروستکردووە.