نرخی نه‌وت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نه‌وت بە هەردوو جۆرەکەیەوە برێنت و خاوی ئەمریکی سەرلەنوێ ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٢ دۆلار و ٦٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٢ دۆلار و ٣٢ سەنت بوو.

هاوکات نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا گەیشتە ٦٩ دۆلار و ٥٣ سەنت، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٩ دۆلار و ٢٤ سەنت بوو. 

بەهۆی داتای ئابوری بەهێزی ئەمریکا و بەرزبوونەوەی خواست لە هیندستان کە سێیەم بەکارهێنەری نەوتە لە جیهاندا، نرخی نەوت بەرزبووەوە.



AM:08:23:24/12/2024