ئوسترالیا هێزەکانی لە عێراق دەکشێنێتەوە

 

لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش، ئوسترالیا بڕیاریدا هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوەو کۆتایی بە ئەرکە سەربازی و راوێژکارییەکانی بهێنێت.

حکومەتی ئوسترالیا لە راگەیاندنراوێکدا ئاشکرای کرد " دوای ئەوەی کە مەترسییەکانی داعش کەمبوونەتەوە لە عێراق بریاریانداوە هێزەکانیان کە لەنێو چوارچێوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیدا کاردەکەن، بکشێنێـتەوە و کۆتایی بە ئەرکەکانی خۆی بهێنێت." 

بەپێی راگەیاندراوەکەی ئەو وڵاتە"  هێزەسەربازی و راهێنەرەکانی ئوسترالیا لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە کە هاتوونەتە عێراق راهێنانیان بە ٤٧ هەزار سەربازی عێراقی کردووە".

هەروەها ئاماژە بەوەش دەکەن کلە ٢٧ هەزار هێرشی ئاسمانییان کردووەتە سەر پێگە و مۆڵگەکانی داعش لە عێراق و سوریا و ٥٥٠ چالاکی هەواڵگریی ئاسمانییان ئەنجامداوە. 

وەزارەتی بەرگریی ئوسترالیاش رایگەیاندووە، کاری ئێمە لە عێراق تەواو بووە و لەم مانگەدا کۆتایی بە ئەرکەکانمان دەهێنێن.




AM:10:20:30/12/2024