ئێف بی ئای ڕایگەیاند، ئەنجامدەری هێرشەکەی نیوئۆرلینز هاوڵاتییەکی ئەمریکییە و ناوی شەمسەدین جەبارە ئاڵای داعشی پێبووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی کانوونی دووەم پۆلیسی شاری نیوئۆرلینزی ئەمریکا ڕایگەیاند لە شەقامی باربۆن، بارهەڵگێرێک خۆی بە قەرەباڵغییەکدا کرد و بە هۆیەوە ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٥ کەسیش بریندارن.
دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمریکا چەند زانیارییەکی کەمی دەربارەی ئەنجامدەری هێرشەکە ئاشکرا کرد کە جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند وەک پەلامارێکی تیرۆریستی لە مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.
ئێف بی ئای ڕایگەیاند ئەنجامدەرەکە ناوی شەمسەدین جەبارە و تەمەنی 42 ساڵە، هاووڵاتییەکی ئەمریکییە و ئاڵای داعش لە نێو ئەو بارهەڵگرەکەشدا بووە کە پەلامارەکەی پێ ئەنجامداوە.
ئێف بی ئای ڕاشیگەیاند شوفێری بارهەڵگرەکە لە ڕووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە.