لە فەڕەنسا ٧٣ ڕێکخراو دژی حکومەتی بەریتانیا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

لە فەرەنسا ٧٣ رێکخراو بۆ سەرکۆنە کردنی پلانەکانی حکومەتی بەریتانیا و بۆ سنوردارکردنی چونی کۆچبەران لە فەڕەنساوە بۆ بەریتانیا خۆپێشاندانیان ئەنجامدا، داوایانکرد رێگەکە بۆ کۆچبەران باشتر بکرێت. 

لە شاری کالێ لە فەرەنسا  ٧٣ رێکخراو خۆپێشاندانیان ئەنجامدا، بۆ سەرکۆنەکردنی پلانەکانی حکومەتی بەریتانیا بە ئامانجی سنوردارکردنی چونی کۆچبەران بۆ بەریتانیا و داوایان کرد رێکارێک بۆ دروستکردنی رێگەیەکی یاسایی و سەلامەت بۆ پەڕینەوەی کۆچبەران بگیرێتەبەر.

رێکخراوەکان دەڵێن: پێویستە حکومەتی بەریتانیا رێگەی سەلامەت و یاسایی بۆ چونی کۆچبەران بۆ وڵاتەکەی بکاتەوە و حکومەتی فەرەنساش کۆتایی بە دەرکردنی یاساکان دژی کۆچبەران بێنێت و کاری باشتر بۆ بەهاناوەچونیان بکات. 

ساڵی ڕابردو لە ریگەی نایاسایی نێوان فەڕەنسا بۆ بەریتانیا ٧٧ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا، ئەمەش زۆرترین ڕێژە بوە لە ساڵێکدا تۆمار کرابێت.



PM:07:15:12/01/2025