دوای گۆرانییه به‌ناوبانگه‌که‌ی له‌سه‌ر هاوکاری ئۆردو‌غان سه‌رۆکی تورکیا له‌گه‌ڵ داعش، گۆرانی بێژی میللی میسر شه‌عبان عه‌بدولره‌حیم گۆرانییه‌کی نوێ به‌ناونیشانی "ئه‌بو به‌کری به‌غدادی ئه‌میری تاوانبارانه‌وه" تۆمار ده‌کات.
پاش گۆرانیه‌که له په‌یجه‌کانی تویته‌ر نزیک داعش فه‌توای کوشتنی شه‌عبان عه‌بدولره‌حیم ده‌رده‌چێت.
که‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه له‌زاری شه‌عبانه‌وه بڵاویکرده‌وه که که‌سێکی نه‌ناسراو ته‌له‌فونی بۆکردووه‌و به‌زمانی شامی پێیوتووه "مادام ئه‌و کاسێته‌ت ده‌رکردووه، ئه‌وا رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌تکوژن".
شه‌عبان لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی من کردمه ویژدانی خۆم ئاسووده کردووه‌و ئه‌رکێکی نیشتمانییه‌و له خوای گه‌وره نه‌بێت له‌که‌س ناترسم".
شه‌عبان ده‌ڵێت" داعش ئاینی پیرۆزی ئیسلامی شێواندووه".
ئه‌مه گۆرانیه‌که‌یه..