بەهای تمەنی ئێرانی نزمترین ئاستی لە مێژوو تۆمار کرد

هاتنەوە سەر دەسەڵاتی دەناڵد ترەمپ و سەپاندی سزای توندی ئابووری بۆ سەر ئێران بەهای تمەنی ئێرانی بۆ نزمترین ئاست دابەزاند و پێشبینیش دەکرێت دابەزینی بەهای تمەن بەردەوام بێت.

تنها پاش ٤٨ کاتژمێر لە واژۆکردنی فەرمانی دۆناڵ ترەمپ بۆ سەپاندنی سزای ئابووری بۆ سەر ئێران، تمەن ٢٠٠ هەزاری لە بەهاکەی لە دەستدا، هەر ١٠٠ دۆلارێکی ئەمریکی بەرانبەر بە هەشت ملیۆن و ٦٠٠ هەزار تمەن مامەڵەی پێوەکرا.

هەر لەو پەیوەندییەدا شارەزایانی ئابووری چاوەڕێی داڕووخانی زیاتری بەهای تمەن و پێشبینی دەکەن بهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بگاتە  ١٠ ملیۆن تمەنی ئێرانی.

ئەوەش لە کاتێکدایە پێش راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، هەر ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە نزیکەی حەوت ملیۆن تمەن مامەڵەی پێوە دەکرا.




PM:08:53:06/02/2025