شاندێکی دانوستانکاری ئیسرائیل بۆ گفتوگۆی ڕێککەوتنی ئاگربەست ڕەوانەی قاهیرە کران

دوو شاندی ئیسرائیلی و قەتەری بە مەبەستی بەردەوامیدان بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە و دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنەکە گەیستنە قاهیرە پایتەختی میسر

نوسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاشکرای کرد"شاندێکی دانوستانکاری ئیسرائیلی بە مەبەستی بەردەوامیدان بە گفتوگۆکانی تایبەت بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە ڕەوانەی قاهیرەی پایتەختی میسرکراون".

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە"مەبەست لە سەردانی شاندەکە بۆ میسر، درێژکردنەوەی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستەکەیە لەگەڵ حەماس بە ئامانجی ئازادکردنی ژمارەیەکی زۆرتری بارمتە ئیسرائیلییەکان لەنێو کەرتی غەززە".

لای خۆشییەوە وەزارەتی دەرەوەی میسر لە ڕاگەیەنراوێکدا بلاویکردەوە"ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە دو شاندی ئیسرائیلی و قەتەری گەیشتنە قاهیرە تاوەکوو درێژە بدەن بە گفتوگۆکانی تایبەت بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە بە بەشداریی نێوەندگیرانی ئەمەریکی."



PM:12:56:28/02/2025