ئێران هەدڵوێستی خۆی لەسەر بانگەوازەکەی ئۆجەلان راگەیاند و دەڵێت" هەنگاوێکی گرنگە بەرەو نەهێشتنی تووندوتیژی".
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی بانگەوازەکەی ئۆجەلانەوە وتی" پێشوازی لە بانگەوازی ئۆجەلان دەکەن و هەنگاوێکی گرنگە بەرەو نەهێشتنی تووندوتیژی".
ئیسماعیل بەقائی وتیشی "کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشوازی لە هەر پڕۆسەیەک بۆ وەستاندنی تیرۆر و بەهێزکردنی ئاسایش لە تورکیای دراوسێ دەکات."
وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەشڵێت" وڵاتەکەی هیواخوازە ئەم بەرەپێشچوونە ئەنجامی ئەرێنیی بۆ ناوچەکە هەبێت."