ئەردۆغان: هەوڵەکانی تورکیە دەچێتە قۆناغی نوێ‌ و دوور لە تیرۆر


سەرۆک کۆماری تورکیا، ئەردۆغان وتی" لە دوێنێوە قۆناغێکی نوێمان لە هەوڵەکان بۆ تورکیایەکی بێ تیرۆر دەست پێکردووە، دەرفەتی ئەوەمان هەیە هەنگاوێکی مێژوویی بەرەو ئامانجی ڕوخاندنی دیواری تیرۆر کە لە نێوان برایەتی هەزار ساڵەماندا دروستکراوە بنێین". 

ئاژانسی ئەنادۆڵ کە سەر بە دەوڵەتی تورکیایە لە زاری ئەردۆغانەوە بڵاویکردەوە" لە دوێنێوە قۆناغێکی نوێ لە هەوڵەکان بۆ تورکیایەکی بێ تیرۆر دەستی پێکردووە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان:
🔻نیەتێك خێربێت پشتیوان بە خودا كۆتاییەكەشی خێر دەبێت
🔻كاتێك تونيدوتيژی و چەك نامێنێت زەمینەی دیموكراسی بەهێزتر دەبێت
سەرۆکی تورکیا وتیشی«ئەم پرۆسەیە سەركەوتن دەبێت بۆ (85) ملیۆن کەس».

باسی لەوەش کرد کە چاودێری ئەو پرۆسەیە دەكەین كە بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەكانمان دەستی پێكردووە.

« ئەوانەی برایەتی هەزار ساڵەمان تێكدەدەن، ئەوانەی نایانەوێت ئەو كێشانە چارەسەرببن، ئەو كەسانە دەردەكەون.»( ئەردۆغان وتی)

هەروەها سەرۆکی تورکیا لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری تایبەت بەکەناڵ ٧ وتی " ئەرکی سەرەکیمان بەرامبەر میللەتەکەمان کەشوهەوای گشتگیر و کۆکەرە بێنینە کایەوە کە لەوڵاتەکەماندا  کەس هەست بەوە پەرواێزخستن نەکات".

لە بارەی کودەتا سەربازیەکەی ١٥ ی تەموزی ٢٠١٦ ەوە ئەردۆغان وتی " ئەو برینە قووڵانەی کە بەهۆی کۆمەڵکوژییەکەی ٢٨ی شوبات لە ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی تورکیەدا، بەتایبەتی دیموکراسی ئێمە دروستبووە، هێشتا بە تەواوی ساڕێژ نەبووە".

ئەردۆغان باسی لەوەش کرد، تێچووی کودەتاکەی دوای مۆدێرنەکەی ٢٨ی شوبات لەسەر ئابووری وڵاتەکەمان ٣٨٠ ملیار دۆلار بوو.




PM:09:12:28/02/2025