ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ شەممە ١٥ی ئازار دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، دەنگی ئەمریکا لەگەڵ شەش ئاژانسی دیکەی ئەمریکی کە هەندێکیان سەر بە کۆنگرێسن داخست".
ئاژانسەکە لە درێژەی بڵاوکردنەوەکەیدا ئاماژە بەوەدەکات، دۆناڵد ترەمپ پێی وایە ئەم دەزگایانە بیرۆکراسیەتی تیایە و هەندێکیان زیاد لە پێویست کارمەندی لە خۆگرتووە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەوەشی خستەڕوو، کۆمپانیای میدیایی دەنگی ئەمریکا کە بە (٤٢) زمان پەخشدەکات لە نێویشیاندا زمانی (کوردی و فارسی و عەرەبی) چاوخشانەوەیەک بە سەرجەم ئەم ئاژانسانە و دەنگی ئەمریکادا دەکرێن و تا کۆتایی مانگی چوار لە کارکردن وەستاون.