ئیسرائیل کۆتایی بە ئاگربەست هێنا

ئیسرائیل کۆتایی بە ئاگربەستەکەی لەگەڵ حەماس هێنا و هێرشی ئاسمانیی بەرفراوانی دەستپێکردەوە، وەزارەتی تەندروستی غەزەش دەڵێت" لە هێرشەکاندا لانیکەم ٣١٠ کەس کوژراون".

حکومەتی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد:"حەماس بەردەوام رەتیکردووەتەوە بارمتەکانمان ئازاد بکات، هەروەها هەموو ئەو پێشنیازانەشی رەتدکردنەوە کە لە لایەن ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی سەرۆکی ئەمریکا و نێوەندگیرەکان خرانەڕوو."

حکومەتەکە دەشڵێت" رەتکردنەوەی بەردەوامی ئازادکردنی بارمتەکان لەلایەن حەماس" وایکرد هێرشەکان دەستپێبکەنەوە".

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستینیش لەبارەی ئاماری قوربانییان ڕایگەیاند"تا ئێستا زیاتر لە ٣١٠ کەس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەستداوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستینیش لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە زیاتر لە ٤٨ هەزار فەڵەستینی بەهۆی شەڕەوە کوژراون و زیاتر لە ١١٢ هەزار کەسیش برینداربون...




AM:09:16:18/03/2025