عێراقچی: گۆڕانکاری لە سیاسەتی ئەمریکا دا روونەدات دانوستانی لەگەڵ ناکەین

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، هیچ کەسێک بوێری ئەوەی نییە هێرشبکاتە سەریان، دەشڵێت"تاوەکو گۆڕانکاری لە سیاسەتی ئەمریکادا روونەدات دانوستانی راستەوخۆ ناکەن".

وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی ئازار لە کۆبوونەوەیەکدا لە بارەگای سەرەکیی رێکخراوی مانگی سووری وڵاتەکەی گوتی، "کەس بیر لەوە ناکاتەوە هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەیان و ئەوانەی نیازی کارێکی لەو جۆرەیان هەبێت، دەرئەنجامەکەی باش دەزانن بۆیە بوێری ئەوە ناکەن".

ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ مایک واڵتز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاند، هەموو بژاردەکان بۆ کۆتایی هێنان بە پرسی ئەتۆمی ئێران لەبەردەستە لەوانەش هێرشی سەربازی.




PM:11:28:24/03/2025