نرخی نەوت بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمارکرد

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی نەوت لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی زیاتری تۆمارکرد. 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ ٧٤ دۆلارە، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٣ دۆلار و ٦ سەنت بوو. 

هاوکات هەر ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکا بە ٦٩ دۆلار و ٧٦ سەنتە، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٩ دۆلار و ٦٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا. 

لە سەرەتای مانگی ئازاری ئەمساڵەوە نرخی نەوت بەرزبووەتەوە، بەهۆی ئەوەی سزا و باجەکانی سەپێنراو لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە، ئەگەری پچڕانی دابینکردنی نەوت لەلایەن بەرهەمهێنەرانی وەک ئێران و ڤەنزوێلا زیادی کردووە.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو ڕۆژی دووشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەسەڵاتی بە ئیدارەکەی دا بەپێی یاسای دەسەڵاتە ئابوورییە فریاگوزارییە نێودەوڵەتییەکانی ساڵی ١٩٧٧ باجی ٢٥% بەسەر هاوردەکردن لە هەر وڵاتێکەوە بسەپێنێت کە نەوتی خاو و سووتەمەنی شل لە ڤەنزوێلا دەکڕن و هاوردەی دەکەن. 



AM:08:38:27/03/2025