کۆشکی باکنگهام ڕایدەگەیەنێت" شا چارڵزی سێیەم دوێنێ پێنج شەممە بۆ ماوەیەک لە ژێر چاودێری پزیشکیدا بووە، بەهۆی چارەسەری شێرپەنجەکەیەوە".
بەپێی هەواڵی میدیاکانی بەریتانیا کە لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆشکەکە ڕایانگەیاندووە" پاشا دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە گەڕاوەتەوە ماڵی کلارنس".
ئاماژە بەوەشدەکەن، وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی خشتەی سەرجەم چالاکییەکانی بۆ ئەمڕۆ هەینی هەڵوەشێندراونەتەوە.
بڕیار بوو پاشای بەریتانیا بڕوانامەی باڵیۆزەکانی سێ وڵات وەربگرێت و بەشداری چوار بۆنە لە شاری بیرمینگهام بکات، بەڵام ناچار بوو ئەو ڕێوڕەسمە هەڵبوەشێنێتەوە.
لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا شا چارڵز نیگەرانی خۆی دەربڕیوە کە نەیتوانیوە بەشداری لە چالاکییەکان بکات، داوای لێبوردنیشی لەو کەسانە کرد کە بەشدارن لە ڕێکخستنی چالاکییەکان و هیوای خۆی دەربڕی کە لە زووترین کاتدا ڕۆژێکی نوێ دیاری بکاتەوە.