ترەمپ داواکەی سەر دەنگی ئەمەریکای دۆڕاند



 دەنگی ئەمەریکا لەسەر سکاڵای داخستنی لە دادگا لە ترەمپی بردەوە.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەووە، ئەو سکاڵایەی دەنگی ئەمریكا سەبارەت بە راوەستانی كارەكانی، لە دادگا سكاڵاكەی لە نوێنەری ترەمپ بردەوەو بڕیاری راگرتنی كارەكانی دەنگی ئەمریكای رەتكرایەوە.

 بە بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپ کاری حەوت ئاژانسی راگەیاندنی گەورەی سه‌ر به‌ حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا راگیران کە لەلایەن حکومەتەوە پارەیان بۆ دابین دەکرا، یەکێک لەو دەزگایانەش دەنگی ئەمریکا، بەڵام ئەمڕۆ هەینی ٢٨ ی ئازار دەنگی ئەمەریکا سکاڵاکەی بردەوە.

رۆژی ١٦ ئازار بە بڕیارێکی ترەمپ کاری حەوت ئاژانسی میدیای گەورەی ئەمەریکی راگیرا کە لەلایەن حکومەتەوە پارەیان بۆ دابین دەکرا لە ناویانیشدا ئاژانسی دەنگی ئەمریکا، ئەم دەزگایانە ئەوانەن کە بە " نا پێویست دەستنیشان کرابوون".

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەنگی ئەمریکا لەو رۆژەدا لە پۆستێکی تۆڕی ئێکسدا نووسیویەتی " بەداخەوەم کە بۆ یەکەمجار لە ماوەی ٨٣ ساڵدا دەنگی دەنگی ئەمریکا بێدەنگ دەکرێت، ئەم میدیایە ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە خەبات بۆ ئازادی و دیموکراسی لە سەرانسەری جیهاندا".

دەنگی ئەمەریکا کە پەخشی میدیایی نێودەوڵەتییە و بە زیاتر لە ٤٠ زمان بە شێوەی ئۆنلاین و لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆن کاردەکات، لەلایەن ئاژانسی ئەمریکی بۆ میدیای جیهانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

لە نێو ئەو زمانانەی پەخشی پێدەکرێت کە یەکێکیان کوردیە، بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکالە نیسانی  ساڵی ١٩٩٢دا دامەزراوە لە پاش شەڕی یەکەمی کەنداو.

 لە سەرەتادا بەشی کوردی ٥ کارمەندی ھەبوو و لە ٢٥ی نیسانی ساڵی ١٩٩٢ تاکو کۆتایی مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٢ بەرنامەکانی بەشی کوردی تەنھا ١٥ خولەک بوو. پاش ئەوە بوون بە ٣٠ خولەک و ژمارەی کارمەندەکانیش بوون بە ٩ کەس. پاش مانگی ١١ی ١٩٩٢ ماوەی بەرنامەکان بوون بە یەک کاتژمێر و ژمارەی کارمەندانیش بوون بە ١١ کەس.بەرنامەکان لە مانگی ١١ی ١٩٩٢ تاکو مانگی ١ی ٢٠٠٣ ھەر بە یەک کاتژمێر مایەوە. لە دواییدا ماوەی بەرنامەکان بۆ چوار کاتژمێر درێژکرایەوە و ژمارەی کارمەندانیش بوون بە ٢٠-٢٢ کەس. لە مانگی ٤ی ٢٠٠٧دا ژمارەی کارمەندان بوون بە ٢٧ کەس و لە ساڵی ٢٠١٠دا بووەتەوە بە ٢٢ کەس.بەم دوایەش لە باشوری کوردستان لە شارەکان و ئیدارە سەربەخۆکان پەیامنێری هەبوو، پەخشەکەشی ٢٤ کتژمێر بوو بە هەردوو زاراوەی کوردی کرمانجی باکور و زاراوەی سۆرانی.




PM:11:06:28/03/2025