دۆناڵد ترەمپ: لەگەڵ ئێران نەگەینە ڕێکەوتن هێرشی دەکەینە سەر

دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی لەگەڵ ئەمریکا ڕێککەوتن نەکات ئەوا دەبیت چاوەڕیی هێرش و بۆردومانێک بێت کە وینەی نەبووە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە میانی چاوپیکەوتنێکدا لەگەڵ کەنالی ئێن بی سی نیوز، باسی ئێرانی کرد و هۆشداریدا لەوەی ئەگەر لەگەڵ ئێران نەگەنە ڕێکەوتن هێرشی دەکرێتە سەریان، وتیشی"ئێران بە شێوەیەک بۆردومان دەکریت کە پێشتر هاوشیوەی نەبینراوە".

ترەمپ جەختیشی کردەوە لەوەی ەر جۆر ڕیکەوتنێک لەگەڵ ئێران پێویستە گەرەنتی ئەوە بکات کە ئێران بەنیازی ئەوە نییە کە چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.

لەبەرانبەر هەڕەشەکانی سەرۆکی ئەمریکاشدا  فەرماندە سەربازییەکانی ئێران دەڵێن"ئەگەر هێرش بکرێتە سەر وڵاتەکەیان کاردانەوەی توندیان دەبێت و لە هەر ولاتێکەوە هێرش بکرێتە سەریان ئەو ولاتە دەکەنە ئامانج". 




PM:06:19:30/03/2025