وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت" لە دانوستانە ئەتۆمیەكاندا هەوڵی گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی دادپەروەر لەگەڵ ئەمریكا دەدەن، هیواشی خواست، هەلێك هەبێت بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتنی سەرەتایی".
پێش دەستپێكردنی دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاران، عەباس عێراقچی، لە لێدوانێكدا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمیی وڵاتەکەی ڕایگەیاند"وڵاتەكەی هەوڵی گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی دادپەروەر دەدات لەو دانوستانانەدا".
لە بەشێكی دیكەی لێدوانەكەیدا، وەزیری دەرەوەی ئێران باسی لەوەكرد، نیەتیان ئەوەیە، بگەنە ڕێككەوتنێكی دادپەروەر و شەرەفمەندانە و یەكسان لە دانوستانە ئەتۆمییەكان، ئەگەر لایەنی بەرامبەر هەمان هەڵوێست بنوێنێت.
عێراقچی هیواشی خواست، هەلێك هەبێت بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتی سەرەتایی كە ببێتە هۆی دروستبونی ئاراستەیەكی دیالۆگ.