دانوستانی ئەمریكا و ئێران لە عومان دەستیپێکرد

دانوستانی نێوان ئەمریكا و ئێران لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمی تاران لە وڵاتی عومان دەستیپێکرد و وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت"وەزیری دەرەوەی عومان پەیامەکانی تاران و واشنتۆن ئاڵوگۆڕ دەکات".

دانوستانی نێوان ئەمریكا و ئێران لەبارەی ڕێكکەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاران لە مەسقەتی پایتەختی عومان دەستیپێکرد، ئەوەش باڵاترین دانوستانی نێوان ئەو دو وڵاتەیە لەو كاتەوەی دۆناڵد ترەمپ لە ویلایەتی یەكەمی سەرۆكایەتییەکەی، لەساڵی ٢٠١٨دا لە ڕێكەوتنی ئەتۆمی كشایەوە.

ستیڤ ویتكۆف نێردەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران سەرۆكایەتی كۆبونەوە داخراوەكان دەكەن، بە گوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گفتگۆکان بە شێوەی ناراستەوخۆ دەستیپێکردوە و وەزیری دەرەوەی عومان پەیامەکانی تاران و واشنتۆن ئاڵوگۆڕ دەکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە لایەنی ئەمریکی و ئێرانی جەختیان کردوەتەوە لەوەی دانوستانەکانی ئەمڕۆی عومان تەنها ئاڵوگۆڕی بیرورای دو لایەنە و دانوستانێکی فەرمی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن نییە




PM:02:58:12/04/2025