بەهای تمەن بەرامبەر بە دۆلار بەرزترین ئاست تۆمار دەکات

دانوستانەکەی نێوان ئێران و ئەمریکا و بە ئەرێنی وەسفکردنی واشنتۆن لە ئەنجامی کۆبوونەوەکە بووە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای تمەن، بەشێوەیەک لەسەدا ١٠ی بەهاکەی بۆ گەڕایەوە. 

دوای ئەوەی کۆشکی سپی رایگەیاند، گفتوگۆکەیان لەگەڵ ئێران لەسەر پرسی ئەتۆمی ئەرێنی بووە، بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاست لە ماوەی مانگی رابردوودا.

بە گوێرەی میدیای ئێرانی لە دوای دانوستاندنەکان بەهای تمەن بەڕێژەی٤٪ بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە و یەک دۆلار بە کەمتر لە ٩٥ هەزار تمەن مامەڵەی پێوەکرا.

پێش بەڕێوەچونی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا  یەک دۆلار بە ٩٩ هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرا، تەنانەت هەفتەی رابردوو بەهای یەک دۆلار بەرامبەر بە تمەن گەیشتبووە ١٠٦ هەزار تمەن بەمەش بەهای تمەن بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەڕێژەی١٠٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.




PM:02:07:13/04/2025