ڕۆژنامەیەکی بەریتانی ناوەرۆکی داواکارییەکانی شاندی ئێرانی لە دانوستانەکەی لەگەڵ ئەمریکا لە عومان ئاشکرا دەکات و دەڵێت" سێ داواکاری سەرەکییان خستۆتە ڕوو".
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکدا داواکارییەکانی ئێرانی لە شاندی ئەمریکی لە دانوستانەکەی ڕۆژی شەممە لە عومان ئاشکرا کرد.
بە گوێرەی ڕۆژنامەکە ئێران سێ داواکاری سەرەکی لە ئەمریکا هەیە کە پێکهاتوە لە، ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی ولاتەکەی، هەڵگرتنی سنوردارکردنی هەناردەکردنی نەوتی ئێران، سوککردنی خێرای سزاکانی پەیوەست بە بەرنامە ئەتۆمیەکەی.
لەبەرامبەردا تاران ئامادەیی خۆی بۆ گەڕانەوە بۆ ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم دەردەبڕیوە کە لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥دا دیاریکرابوو، بەڵام ئەمریکا لێی کشایەوە.
هەرچەندە رۆژنامەکە داواکارییەکانی ئێرانی ئاشکرا کردوە، بەڵام تا ئێستا ئیدارەی ئەمریکا ناوەڕۆکی داواکارییەکەی لە ئێران لەسەر بابەتە ئەتۆمیەکەی نەخستوەتەرو.