سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند" دانوستانەکان بە شێوەیەکی ئاسایی، بەرەوپێش دەچن و پرسەکانی وڵات بە ئەنجامی دانوستاندن نەبەستراونەتەوە".
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبونەوەی هەفتانەی کابینەی حکومەت رایگەیاند" پڕۆسەی دانوستاندنەکان لەگەڵ ئەمریکا، بەشێوەیەکی ئاسایی بەرەوپێش دەچن، پێشوازیش لەهەر رێککەوتنێک دەکەن کە لەئەنجامی دانوستانەکان بەرهەم بێت".
جەختیشی کردەوە، کاروباری وڵات لە رێڕەوی سروشتی خۆیدا، جێبەجێ دەکرێت و نەبەستراوەتەوە بە پرسی دانوستانەوە.
دوێنێ نوسینگەی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوی کردەوە: هەر رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران واژۆ بکرێت، دەبێت چوارچێوەیەک بۆ ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابنێت و مەرجەکانی سەرۆکی ئەمریکای تیابێت.
ویتکۆف داواشی لە ئێران کرد: پیتاندنی یۆرانیۆم و پڕۆگرامی دروستکردنی چەک رابگرێت و نەیانهێڵێت.