میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەر عەباس لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران ڕوویداوەو بەو هۆیەوە نزیکەی ٦٠٠ کەس بونەتە قوربانی و زیانێکی زۆر وەبەر بەندەرە گەیشتوە..
ئاژانسی فەرمی ئێران ئیرنا بڵاویکردەوە تەقینەوەیەکی گەورە لە بەندەری شەهید رەجایی لە شاری بەندرە عەباس لە باشوری ئێران ڕویداوە.
بە گوێرەی فریاکەوتنی خێرای ئێران تا ئیستا ٥١٦ کەس بە هۆی تەقینەوەکە بریندار بون کە برینی هەندێکیان قورسە و پێشبینیش دەکرێت ئامارەکە بەرزبێتەوە.
ئاژانسەکە باسی لەوەش کردوە کە تەقینەوەکە بەرادەیەک بەهێز بوە کە دەنگەکەی لە دورگەی قیشم و هەروەها گوندەکانی دەوروبەری بەندەر عەباس بیستراوە و چەندین بینای ئیداری بەتەواوی ویران بووە.
لە میدیای ئێران زانیاری جیاواز لەبارەی روداوەکە بڵاودەکرێتەوە، بەشێک لە میدیاکان دەڵێن، ئاگرکەوتنەوە لە کۆگەیەکی سوتەمەنی ڕویداوە و بەشێکیش دەڵێن، کۆگایەکی گوگرد لە بەندەرەکە هۆکاری تەقینەوەکەیە.
لە ئێستادا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن و بۆ ئەو مەبەستەش لە فڕۆکەش کەلک وەردەگیرێت و تا ئێستا زانیارییەکی وەرد لە بارەی هۆکاری تەقینەوەکە ئاشکرا نەکراوە.