لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، نرخی نەوت گۆڕانکاری ئەوتۆی بەسەردا نەهات و بەرمیلێک نەوتی برێنت لە خوار ٦٧ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٦٦ دۆلار و ١١ سەنت دەفرۆشرێت.
هاوکات هەر ئەمڕۆ یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە ٦٣ دۆلار و ٤٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ناجێگیری نرخی نەوت بە شێوەیەکی گشتی لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا بە ڕاگرتنی باجی گومرگی بەسەر ٧٥ وڵات بۆ ماوەی ٩٠ ڕۆژ بەهۆکاری ئەوەی هەندێک وڵات هیچ وەڵامێکیان بۆ باجە گومرگییەکانی ئەمریکا نەداوەتەوە.