بەهۆی بەردەوامی شەڕی بازرگانی ئەمریکا و چین نرخی نەوت دادەبەزێت

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوت لە سەرەتای ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئاسیادا دابەزینی بەخۆیەوە بینی، بەهۆی بەردەوامی شەڕی بازرگانی نێوان ئەمریکا و چین کە دوو گەورەترین ئابووری جیهانن.

لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا گەیشتە ٦١ دۆلار و ٤٩ سەنت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٢ دۆلار و ٥ سەنت بوو. 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٦٤ دۆلار و ٢٦ سەنت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٤ دۆلار و ٧٩ سەنت بوو.

دوێنێ دووشەممە ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی پێشبینییەکانی نرخی نەوتی بە بڕی ٤ دۆلار بۆ ٧٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزاند، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی گرژییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و چین و گۆڕانکاری لە ستراتیژی بەرهەمهێنانی ئۆپێک.



AM:08:02:29/04/2025