پاش ڕاگەیاندنی شەڕ و ڕوبەڕوبونەوەی یەکدی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک، هیندستان و پاکستان بە نێوەندگیریی ئەمریکا، لەبارەی ئاگربەستەوە ڕێککەوتون...
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: دوای شەوێکی درێژ لە نێوەندگیری و هەوڵە دیپلۆماتییەکانی ئەمریکاوە، هیندستان و پاکستان لەسەر ئاگربەست و ڕاوەستانی شەڕ ڕێککەوتن...
سەرۆکی ئەمریکا وتیشی، پیرۆزبایی لە هەردو وڵات دەکات، کە ژیریی و داناییان بۆ ڕێککەوتنەکە بەکارهێنا...
لای خۆشییەوە، ئیشاق دار، وەزیری دەرەوەی پاکستان، لەڕێی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسەوە، ئاگربەستەکەی پشتڕاست کردەوەو ڕایگەیاند، بە هیوان کاریگەریی ئەرێنی و ڕاستەوخۆی هەبێت، دوپاتیشی کردەوە، پاکستان هەمیشە لە هەوڵدا بوە بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی هەرێمەکە....