کۆمارییەکانی ئەمریکا: نابێت سزاکانی سەر ئێران سوک بکرێن

کۆمارییەکانی کۆنگرێسیئەمریکا گوشار لەسەرۆکی وڵاتەکەیاندەکەن، تابەرنامەی ئەتۆمی ئێران بە یەکجاری لەناو ببرێت، دەشڵێن" نابێت ترەمپبیر لە سووککردنی سزاکانی سەر ئێران بکاتەوە".

ژمارەیەک ئەندامیحزبی کۆمارییەکاانی ئەمریکا لە ئەنجومەنی نوێنەران و پیرانی وڵاتەکە، یاداشتێکیان بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەرز کردوەتەوە و تێیدا جەخت دەکەنەوەلەوەیڕێککەوتن بۆ کەمکردنەوەی سزاکان لەسەر ئێران کارێکی هەڵەیە و نابێت بکرێت.

ئەوئەندامکۆمارییانەهۆشداریش دەدەنلەوەینابێت ڕێگەبدرێت ئێران بە شێوەیەکی ڕێژەیی درێژە بە بەرنامەی ئەتۆمییەکەی بدات، بەڵکو دەبێت لە ڕیشەوە لەناو ببرێت.

بەگوێرەی میدیاکانژمارەی ئەو نوینەرانەلە هەر دووئەنجومەنەکەدا زیاترەلە٢٠٠  کەس،باسیان لەوەش کردووە،هەڵگرتنی سزا لەسەر ئێران بەمانای دابینکردنی پارەیە بۆ گروپە چەکدارەکان لە ناوچەکەدا، هەربۆیە نابێت ترەمپ بیر لە سوککردنی سزاکانبکاتەوە.

تا ئێستاچوار گەڕی دانوستان لە نێوان ئێران و ئەمریکا ئەنجامداروە و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە بە فشار یا خود بە دیپلۆماسی ناهێڵێت ئێران ببێت بە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.




PM:03:06:18/05/2025