ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی پەرلەمانی ئێران ئاشکرای دەکات کە دانوستانەکان بەردەوام دەبن، بەڵام هیچ ئەنجامێک بەدەست نایەت.
ئیسماعیل کۆسەری، ئەندامی لێژنەی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران سەبارەت بە دانوستانەکانی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا وتی" بزانن کە لە دانوستانەکاندا هیچ دەستکەوتێک ناکەین و ئەوە جیاوازە لەگەڵ بەرجام، دانوستانەکان بەردەوامن، بەڵام هیچ ئەنجامێک بەدەست نایەت".
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس پێش سەفەری ڕۆما بۆ بەشداریکردن لە خولی پێنجەمی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا نووسیویەتی" دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن هاوکێشەیەکی ئاڵۆز نییە، چەکی ئەتۆمی سفر واتە ڕێککەوتنمان هەیە. پیداندنی سفر واتە ڕێککەوتن نییە، کاتی بڕیاردان هاتووە".