ئەمساڵ ١٣ هەزار و ٥٧٣ کۆچبەر بە نایاسایی گەیشتوونەتە بەریتانیا

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئاشکرای کردووە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە ١٣ هەزار و ٥٧٣ کۆچبەری نایاسایی بە بەلەمی بچووک کەناڵی ئینگلیزیان بڕیوە و گەیشتوونەتە بەریتانیا.

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، ئامارەکانی گەیشتنی کۆچبەری نایاسایی بۆ وڵاتەکە بڵاوکردەوە و دەڵێت" لە سەرەتای ئەمساڵەوە ١٣ هەزار و ٥٧٣ کۆچبەر بە بەلەمی بچووک کەناڵی ئینگلیزیان بڕیوە و گەیشتوونەتە بەریتانیا، هەروەها لە تەمموزی رابردووشەوە تائێستا، نزیکەی سێ هەزار کۆچبەری نایاساییان دیپۆرت کردووەتەوە، کە نەیانتوانیوە مافی مانەوە لەو وڵاتە وەربگرن".

هاوکات رۆژی ٢١ی ئەم مانگە، نزیکەی ٨٠٠ کەس بە نایاسایی و لەڕێی وشکانی و بەلەمە بچووکەکانەوە خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا، دوو کەسیش بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکەوە خنکاوبوون.

پێشتر، حکومەتی بەریتانیا و فەرەنسا، رێککەوتن کە رێگە لە کۆچی نایاسایی نێوان وڵاتەکانیان بگرن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کۆچی نایاسایی لە فەرەنساوە لە رێگەی کەناڵی ئینگلیزەوە بەردەوامە.




PM:06:08:23/05/2025