وتەبێژی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند" هیچ هیوایەکیان بە سەرخستنی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکدا نیە و وتیشی، وڵاتەکەی دەستی کردوە بە ئامادەکردنی پلانی بی".
ئیبراهیم ڕەزایی، وتەبێژی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران سەبارەت بە ئەنجامی دانوستانەكانیان لەگەڵ ئەمریكا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی ڕایگەیاند"چیتر هیوایان بە سەرخستنی دانوستانە ئەتۆمییەكان لەگەڵ ئەمریكادا نییە".
ئیبراهیم ڕەزایی، ئاماژەی بەوەشکرد، گەیشتن بە ڕێككەوتن لەگەڵ واشنتۆن لەکاتێکدا دەکرێت، کە تاكە ئامانجی ئەمریكییەكان ڕێگریكردن نەبێت لە ڕاگرتنی تەواوەتی پیتاندنی یۆرانیۆم و وتیشی، لە ئێستادا وڵاتەكەیان دەستی كردوە بە ئامادەكردنی پلانی بی.
تا ئێستا پێنج خولی دانوستان لە نێوان ئەمریكا و ئێران بەڕێوەچووە، لە دوای كۆبونەوەكان هەردولا بە ئەرێنی ئاماژەیان بە كۆبونەوەكان كردووە، بەڵام بەرپرسانی هەردو وڵات بە جیا لێدوانی دژ بە یەك دەدەن.