ئیلۆن مەسک دەستی لە پۆستی حکومەتی ئەمەریکا کێشایەوە

ئیلۆن مەسک ملیاردێری ئەمەریکی ڕۆیشتنی خۆی لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕاگەیاند، ئەمەش دوای چەند مانگێک لە سەرۆکایەتیکردنی وەزارەتێک بە ناوی (کۆمپانیای کارامەیی حکومەت) کە ئامانجی کەمکردنەوەی خەرجییەکانی ئیدارەی ئەمریکا بوو.

مەسک لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی" لەگەڵ کۆتاییهاتنی ماوەی کارکردنم وەک کارمەندێکی تایبەتی حکومەت، دەمەوێت سوپاسی سەرۆک ترەمپ بکەم، بۆ ئەو دەرفەتەی بەشداری پێکردم لە کەمکردنەوەی خەرجییە ناپێویستەکان". 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەرکی کۆمپانیاکان لەسەر کارایی حکومەت بە تێپەڕبوونی کات بەهێزتر دەبێت و دەبێتە شێوازێکی ژیان لە سەرانسەری حکومەتدا.

هەر لەمبارەیەوە ئاژانسی بلومبێرگ لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپییەوە بڵاویکردەوە، ئیلۆن مەسک بڕیاری جێهێشتنی پۆستەکەی داوە بەشێوەیەکی سەربەخۆ و بە پاڵپشتی دۆناڵد ترامپ.



PM:05:46:29/05/2025