ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران جێگەی نیگەرانی جدییە

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند" ئێران بە ڕێژەیەکی بەرچاو، یۆرانیۆمی پیتاندوە و ئەوەش مایەی نیگەرانییە"، ئیسرائیلیش دەڵێت" ئێران بە تەواوەتی بڕیاری داوە، چەکی ئەتۆمی دروست بکات".

ئاژانسی فرانس پرێس، ناوەڕۆکی راپۆرتێکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بڵاو کردەوە کە بڕیارە هەفتەی داهاتو لە کۆبونەوەی دەستەی پارێزگارانی ئاژانسەکە پیشکەش بکرێت.

لە بەشێکی راپپۆرتەکەی ئاژانسی وەزەی ئەتۆمدا هاتووە" ئێران بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو بە ڕێژەی ٦٠% خێراتر کردوە، کە نزیکە لە ئاستی ٩٠%ی پێویست بۆ بەکارهێنانی سەربازی".

ئاماژەی بەوەش کردوە، لە ١٧ی ئایاردا، کۆی گشتی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران، گەیشتوەتە ٤٠٨ کیلۆگرام، کە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا ١٣٣ کیلۆگرام زیادی کردوە.

ئاژانسەکە لە ڕاپۆرتەکەدا هۆشداریشی داوە لەوەی، ئەم زیادبوونە بەرچاوەی یۆرانیۆمی پیتێنراو لەلایەن ئێرانەوە، بووەتە هۆی نیگەرانیی جدیی.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل دوابەدوای بڵاوبونەوەی ناوەڕۆکی راپۆرتەکە ئیسرائیل، ئێرانی بەوە تۆمەتبار کرد کە "بەتەواوەتی بڕیاری بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی داوە و نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، هۆشداریی دایەوە لەوەی، سەرەڕای هۆشدارییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئێران سورە لە سەر تەواو پرۆگرامی چەکی ئەتۆمی...




PM:06:14:31/05/2025