ئێران: وەڵامی پێشنیازەکەی ئەمەریکا دەدەینەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت" وڵاتەکەی پێشنیاری نوێی ئەمریکای سەبارەت بە پرسە هەڵپەسێردراوەکان وەرگرتووە و بە شێوەیەک وەڵامی دەداتەوە کە بەرژەوەندی و مافەکانی گەلی ئێران دەستەبەر بکات". 

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" بەدر بووسەعیدی وەزیری دەرەوەی عومان لە میانی سەردانێكی كورتخایەنی بۆ تاران، بڕگەكانی پێشنیازێكی ئەمەریكی بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێكی ئەتۆمی لە نێوان ئێران و ئەمەریكای پێشكەش كردووین". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، وڵاتەکەی وەڵامی پێشنیازەكەی ئەمریکا دەداتەوە، بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندی و مافەکانی گەلی ئێران بێت. 



PM:10:11:31/05/2025