سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند" نیگەرانە لە ڕەخنەکانی ئیلۆن ماسک" وتشی" پێدەچێت چیتر پەیوەندی باشی لەگەڵ نەمێنێت لەلایەکی دیکەشەوە کۆمپانیاکەی ئیلۆن ماسک نرخی پشکەکانی دابەزی".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند" بە رەخنەکانی ئیلۆن مەسک لەسەر پرۆژەیاسا گەورەکەی زۆر نیگەرانە"، وتیشی" پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئیلۆن ماسک هەبو، بەڵام باوەرناکات بەو شێوەیە بەردەوام بێت".
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، ئیلۆن ماسک خۆی ئاگاداری ناوەڕۆکی پڕۆژە یاساکە بوە و پێی سەیرە کە ڕەخنەی لێدەگرێت.
لەلای خۆشیەوە، ئیلۆن ماسک لێدوانەکانی ترەمپی ڕەتکردەوە کە گوایە ئاگاداری پڕۆژە یاساکە بوە و جەختی کردەوە لەوەی ئەو پڕۆژەیاسایە لە بەرژەوەندی ئەمریکا نییە، هەر لە دوای ئەو لێدوانانە پشکی کۆمپانیای تێسلا لە وۆڵ ستریت بە رێژەی 8% دابەزی.
ئیدارەی ترەمپ، پڕۆژەیاساییەکی نوێ ڕاگەیاند، بە ناوی گەورەیی و جوانی کە تێدا گۆرانکاری لە ڕێژەی هاوکارییەکانی حکومەت و بڕی باجی ناوخۆی و خەرجی وڵات کردوە، پڕۆژە یاساکەش هەر زو دوچاری ڕەخنەی بەرفراوان بوە.