ئەمڕۆ شەممە لە باشووری ئەڵمانیا ژنێک بە چەقۆ هێرشیکردە سەر خەڵک و چەند کەسێکی بریندارکرد.
میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە" ئەمڕۆ ژنێک لە شاری میونشن لە باڤاریای باشووری ئەڵمانیا بە چەقۆ هێرشیکردە سەر خەڵک".
ئاماژە بەوەشدەکەن، نزیکەی ١٠ کەس لە رووداوەکە برینداربوون و پۆلیسیش تەقەی لە ژنەکە کردووە و برینداری کردووە، بەڵام دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، گیانی لەدەستداوە.
تائێستا هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە نەزانراوە.