سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری بە ئێران دەدات و دەڵێت"ئەگەری هەیە ئیسرائیل هێرش بکات"، دەشڵێت" ئێران ناتوانێت ببیتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی".
ئەمرۆ پێنجشەممە ١٢ی حوزەیران دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند" ئێران ناتوانێت ببیتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، چونکە ئەوە کاریگەری گەورەی بەدوادادێت".
ئاماژەی بەوەشدا" دەمەوێت خۆم لە پیکدادان بەدووربگرم، هەموو هەلێک دەدەین بە ئێران بۆ سەرکەوتنی گفتوگۆکان، ئێمە بە سیاسەت و دیپلۆماسییەت لەگەڵ ئێران دەجوڵێینەوە، پێویستە ئێران لە گفتوگۆکاندا نەرمتر بێت".
دۆناڵد ترەمپ لەبارەی هێرشکردنەسەر ئێران ڕایگەیاند" بۆی هەیە ئیسرائیل هێرشبکاتە سەر ئێران بەڵام ناتوانم بڵێم نزیکە، تەنها دەتوانم بڵیم ئەگەری زۆرە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر ئێران".
راشیگەیاند" دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆرانکارییەکی گەورەی بەسەردادێت، ئاڵۆزییەکی گەورە بەڕیوەیە و دەتوانم بڵێم زۆر نزیکە".
ئەوەش لە کاتێکدایە بریارە گەری شەشەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا یەکشەممەی داهاتوو بەردەوام بێت.