ئێران: تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە

حکومەتی ئێران نوێترین هەڵوێستی لەبارەی هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕاگەیاند و دەڵێت" تۆڵەی خوێنی شەهیدەکانمان دەکەینەوە". 

کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئێمە دەستمان کردووە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەرگری و سیاسی و یاسایی پێویست بۆ ئەوەی ڕژێمی  ناشەرعی ئێسرائیل لەم ساتەوەختەوە پەشیمان بێتەوە لە کارەکانی". 

دەشڵێت" تۆڵەی هەر یەکێک لە شەهیدەکانمان دەکەینەوە". 

لە کۆتایدا دەوڵەتی ئێران داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات لە بەرامبەر داڕمانی سیستەمی نێودەوڵەتیدا بەرگری لە کەرامەت و بوونی خۆی بکات.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٣ی حوزەیران بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە وتارێکی تەلەڤزیۆنیدا بڵاویکردەوە لە ئۆپراسیۆنێکدا بۆ بەرگری لە وڵاتەکەیان چەندین هێرشیان بۆ سەر ئێران ئەنجامداوە، لەوانەش چەندین ناوەندی ئەتۆمی و موشەکی ئێران، وتیشی" ئۆپراسیۆنەکانیان تا هەر کات پێویست بکات بەردەوام دەبێت".



AM:08:29:13/06/2025