كۆماری ئیسلامی ئێران، دوای هێرشهكهی ئیسرائیل، ئهمڕۆ ههینی ئێران شوێنی فەرماندەی سوپای پاسداران و سوپاسالاری وڵاتەکەی پڕکردەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، ئەحمەد وەحیدی وەک فەرماندەی سوپای پاسداران لە شوێنی حسێن سەلامی دانرا و
ئەدمیرال حەبیبولڵا سیاری وەک سوپاسالاری ئەو وڵاتە دیارییکرا کە پێشتر محەمەد باقر بوو.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل لە چەندین هێرشی ئاسمانی و ئۆپراسیۆنی تایبەتدا زیاتر لە دەیان شوێنی لە ئێران کردە ئامانج و ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازی ئەو وڵاتەی کردە ئامانج لە نێوانیاندا سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران و فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران هەن.
هەروەها بەپێی وتەی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، لە هێرشەكەی بەرەبەیانی ئەمرۆیدا بۆ سەر تاران و چەند ناوچەیەكی تری ئێران، ٢٠٠ فرۆكەی جەنگی بەشدارییان كردووە و لە هێرشەکەشدا ١٠ زانای ئەتۆمی كوژراون.