ئەمڕۆ هەینی ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە یەکەم لێدوانیدا سەبارەت بە دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی گوتی: بەجۆرێک وەڵامی ئیسرائیل دەدەینەوه لە کارە گەمژانەکەی پەشیمان بێتەوە.
مەسعود پزیشکیان گوتی: وڵات بە سەری بەرزیەوە لەم قەیرانە دەردەچێت.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، بڵاوی کردەوە، بارەگای سوپای پاسداران لە تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە بە چەندین مووشەک بۆردومان کرا.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە دا، حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسداران، محەممەد باقری، سوپاسالاری ئێران، محەممەد تەهرانچی, سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی و فەرەیدون عەباسی، زانای بواری ئەتۆم، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژران.