ئیسرائیل سەرجەم باڵیۆزخانەکانی داخست

باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە سوید ڕایگەیاند" وڵاتەکەی تەواوی باڵیۆزخانەکانی خۆی لە وڵاتان داخست بەهۆی دەستپێکردنی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران".

ئەمرۆ هەینی ١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە سوید ئاشکرای کرد، وڵاتەکەی بەهۆی ئەو جەنگەی ئەمڕۆ لەگەڵ ئێران دەستی پێکرد و ڕوونیش نییە کەی کۆتایی دێت، تەواوی باڵیۆزخانەکانی خۆی لە وڵاتان داخست.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە یەکەم لێدوانیدا دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانوتی" هێرشەکان زۆر باشبوون، هێرشی دیکەشی بەدوا دادێت".

سەرچاوەیەکی ئیسرائیلیش ئاشکرای کردووە، وڵاتەکەی هەوڵ دەدات ئەمەریکا ڕازی بکات بەوەی، بەشداریی هێرشەکانی بکات بۆ سەر ئێران.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیلیش داوای لە هاووڵاتییانی ئیسرائیل کرد لە تەواوی جیهان، ڕەگەزنامەی خۆیان ئاشکرا نەکەن.



PM:03:00:13/06/2025