رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران، عەلی خامەنەئی رایگەیاند " ژیان لە ئیسرائیل تاڵ دەکەین، وا نەزانن هێرشێکیان کرد و تەواو بوو، ئەوان دەستپێشخەر بوون و جەنگێکیان دەست پێکرد، بەڵام ئێمە ڕێگەیان پێ نادەین لەو تاوانە گەورەیەی کردیان بە سەلامەتی دەرچن".
خامنەیی ڕێبەری باڵای ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکی تەلەفزیۆنی ێشوەخت تۆمارکراودا وتی " ئیسرائیل هەڵەیەکی گەورەی کرد و ئەو هەڵە گەورەیەشی کردوویەتی، بە پشتیوانی خوا چارە ڕەشیان دەکەین".
" ئیسرائیل هەڵەیەکی گەورەی کرد و لە هەڵگیرسانی جەنگ دەست پێشخەر بووە، هەربۆیە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هێرشەکانی ئیسرائیل خۆش نابێت و هێزە چەکدارەکانی وڵامی توندی هێرشەکانی ئیسرائیل دەدەنەوە".( عەلی خامەنەئی وا دەڵێت ).
لە درێژەی قسەکانیدا رابەری ئێران وتیشی" ئیسرائیل بەو هەڵە گەورەیەی کردی، دەستپێشخەری هەڵگیرسانی جەنگ بووە و ئێرانیش چاوپۆشی لە هیچ تاوان و هەڵەیەکی ئیسرائیل ناکات، هێزەکانی ئێران زەبری کوشندە لە ئیسرائیل دەدەن و بە پشتیوانی خوا بەسەر ئەو دوژمنەدا سەر دەکەوین".
ڕێبەری باڵای ئیسلامیی ئێران وتیشی " هێزە چەکدارەکانی ئێران ئامادەن و بەرپرسانی وڵات و هەموو خەڵک لە پشت هێزە چەکدارەکانن. لایەنە سیاسییەکان و چین و توێژە جیاوازەکانی گەلی ئێران هەڵوێست و پەیامی خۆیان ڕاگەیاند و هەمووان داوا دەکەن، بە هێزەوە وەڵامی چەپەڵی ئیسرائیل بدرێتەوە".