وەزیری بەرگری پاکستان رایگەیاند" لە ئاستەنگەکاندا لەگەڵ ئێران دەوەستینەوە و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران ده‌پارێزین".
خواجه ئاسیف، وەزیری بەرگری پاکستان له لێدوانه‌كانیدا له میانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی وڵاتەکەی (پەرلەمان) ڕایگه‌یاند" پاكستان له به‌رامبه‌ر ئاسته‌نگه‌كاندا له‌گه‌ڵ ئێران ده‌وه‌ستێته‌وه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران ده‌پارێزین و ئازاره‌كانیان، به‌ئازاری خۆمان ده‌زانین".
هەروەها وتیشی" ئێران دراوسێ و برای ئێمەیە و چەندین سەدەیە پەیوەندی تۆکمەمان هەیە و بەرژەوەندیەکانی یەکمان پاراستووە، ئەوەی ئێستا بەسەر ئەواندێت ئەگەر بێدەنگ بین سەرەی ئێمەش و سەرجەم وڵاتە سەربەخۆ سیاسیەکان دێت بۆیە ئێمە بەهەموو توانامانەوە لە پاڵیان دەوەستینەوە".
جێی باسە پاکستان تاکه وڵاتی ئیسلامیە کە خاوەن چەکی ئەتۆمیە، ۱۷۰ کڵاوەی ئەتۆمی هەیە.