سوپای پاسداران،کوژرانی فەرماندەی گشتیی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران و حەوت فەرماندەی سەربازیی ڕاگەیاند و دەڵێت" ئەوفەرماندانەڕۆژى هەینىپێکەوە لە بۆردومانێکىئیسرائیلدا کوژروان."
سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاوی کردوەتەوە"لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران،ئەمیر عەلی حاجی زادە،فەرماندەی گشتیی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسداران وحەوت فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران کوژراون".
ئاماژەی بەوەشکردوە: فەرماندە کوژراوەکان بریتین لە هەریەك لە مەحمود باقڕی، داود شێخیان، محەمەد باقڕ تاهیرپور، مەنسور سەفەرپور، مەسعود تەیب، خەسرەو حوسنی و جەواد جەرسەرا.
لە ڕاگەیەنراوەکەداباس لەوەش کراوە" فەرماندە کوژراوەکان، سەرجەمیان پلەی سەربازییان لیوا بوەو ڕۆژی هەینی لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، لەگەڵ ئەمیر عەلیحاجی زادە، فەرماندەی گشتیی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران کوژراون."