ئیسرائیل هێرشیکردە سەر باڵەخانەیەکی ئێران

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران رایدەگەیەنێت" ئیسرائیل هێرشیکردووەتە سەر باڵەخانەیەکی وەزارەتەکەی". 
 
سەعید خەتیبزادە جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمشەو یەکشەممە رایگەیاند" سوپای ئیسرائیل هێرشیکردە سەر یەکێک لە باڵەخانەکانی وەزارەتەکەمان کە دەکەوێتە بەرامبەر پەیمانگەی لێکۆڵینەوەی سیاسی و نێودەوڵەتی". 
 
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەنجامی هێرشەکە ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون و لە ئێستادا بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانە کراون. 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمە بە پێشێلکاری بۆسەر یاسا نێودەوڵەتییەکان ناوزەد دەکات و داوا لە ئەمریکا و وڵاتانی تر دەکات ئەم هێرشەی ئیسرائیل سەرکۆنە بکەن.



PM:10:37:15/06/2025